وەزارەتی كارەبا رایگەیاند بڕی 100 میگا وات كارەبا لە هەرێمی كوردستان زیاد دەكات كە كاریگەری دەبێت لەسەر كاتژمێرەكانی كارەبا.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: لەچوارچێوەی ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی کارەبا؛ سبەی رێکەوتی ٢٤/٧/٢٠٢٠ کاتژمێر ٦ی بەیانی بۆ ماوەی تەنیا ٣بۆ ٤ کاتژمێر بڕی ٢٠٠ مەق مەق بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرۆمۆڵ کەمدەکات.
وەزارەتەکە ئەوەشی راگەیاندووە بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی تەکنیکی زیادکردنی غازبۆ ئەو ماوەیە بەرهەمهێنانیی کارەبا کەمدەکات و دواتریش رەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە و ١٠٠ مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت.
وەزارەتەکە ئاشکرایکردووە دوای ئەو زیادبوونەی بڕی بەرهەمهێنانی کارەبایە لە هەرێم "کاریگەریی لەسەر زیادبوونی ماوەکانی پێدانی کارەبا دەبێت".