وەزیری دەرەوەی فینلەندا گەیشتە هەولێر

  2020-07-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دەرەوەی فینلەندا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا پیکا هاڤیستۆ وەزیری دەرەوەی فینلەندا بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەغداوە گەیشتووتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دەرەوەی فینلەندا لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە وەزیری دەرەوەی فینلەندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆبێتەوە و تاوتوێ دۆخی هەرێم و عێراق و چەند پرسێکی دیکە بکەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی٧ی٢٠٢٠، فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق و وەزیرى دەرەوەى فینلەندا لە بەغدا کۆبوونەوە و دواتر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکى  کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو .

وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەى پەیوەندیەکانی هەردوولا کردووە و لەگەڵ پرسى تیرۆر و چەند پرسێکى دیکە.

لاى خۆشیەوە پیکا هاڤیستۆ وەزیرى دەرەوەى فینلەندا باسى لەوەکرد،  پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێراق بەهێزتردەکەن و لە ئایندەدا کۆمپانیاکانیان رۆڵى زیاتریان لە عێراق دەبێت.



ڕیکلام