تەندروستی هەرێم: ئەمڕۆ ٢٤٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکران

  2020-07-23  | 
هەولێر
ئەمڕۆ ٢٤٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکراون
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٤٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٤٥ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێن تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە هەشت کەسیان لە سلێمانی، کەسێک لە هەولێر و ئەوەی دیکەشیان لە گەرمیان بووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٤٩)

١-کەرەنتین: (٥٩ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٧٧٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٣ شوێنی جیاواز (٣٦٠ سلێمانی)، (١٤١٢ دهۆك).

پشکنین: (٢٢٧٧ پشکنینی نوێ)

) ١٠٢٦ هەولێر)، (٤١١ سلێمانی، ١٤٥ گەرمیان، ١٠٣ ڕاپەڕین)، (٥٥٧ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە)

٣-تووشبوو: (٢٤٥ تووشبووی نوێ)

١٠١ هەولێر

٧٤ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ٢١ ڕاپەڕین

٣ دهۆك

١٤ هەڵەبجە

٤-چاکبوون: (١٥٩ چاکبوون)

١١٤ هەولێر

١٦ گەرمیان

٧ دهۆك

٢٢ هەڵەبجە

٥-مردن: (١١ مردن)

١ هەولێر

٨ سلێمانی، ٢ گەرمیان

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٩٨٦٨ هاوڵاتی (١٨٠٩٦ دەرچوو)

پشکنین ١٨٣٧٧٠ (٧٨٤٨٣ هەولێر، ٦٠٦٤٧ سلێمانی، ٤٢٨٣٤ دهۆك، ١٨٠٦ هەلەبجە)

تووشبوون ١١٨١٦ (٣٢٤٣ هەولێر، ٧٧٩٩ سلێمانی، ٣٧١ دهۆك، ٤٠٣ هەلەبجە)

چاکبوون ٦٤٦٨ (٢٣٠٢ هەولێر، ٣٥٤٧ سلێمانی، ٣٠٠ دهۆك، ٣١٩ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٨٩٣ (٨٥٦ هەولێر، ٣٨٩٠ سلێمانی، ٧١ دهۆك، ٧٦ هەلەبجە)

مردن ٤٥٥ (٨٥ هەولێر، ٣٦٢ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٣ تەمووز ٢٠٢٠




ڕیکلام