لاهور شێخ جەنگی پێشوازیکرد لە سەرکونسوڵی ئێران لە هەرێم

  2020-07-23  | 
هەولێر
کۆبوونەوەی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرکونسوڵی ئێران لە هەرێم
فۆتۆ: پەیجی فەرمی لاهور شێخ جەنگی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرکونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدایان تاوتوێکرد.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند،  ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی٧ی٢٠٢٠، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەهەولێر پێشوازیکردووە لە سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی و ئێران تاوتوێکراوە.

راشیگەیاندووە، تەوەرێکی تری دیدارەکە گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا بووە کەدەبێت ئەو کێشە وگرفتانە لەسەر مێزی گفتوگۆ و بەگوێرەی دەستوری عێراق ڕێگاچارەی بۆ بدۆزرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ هاکان کاراچای کونسوڵی تورکیا لەهەرێم کۆبووەوە و دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، نیگەرانییەکانی حزبەکەی گەیاندووەتە کونسوڵی تورکیا، لەبارەی ئەو لەشکرکێشی و پەلامارەی کە دەکرێتە سەرسنورەکانی هەرێمی کوردستان.



ڕیکلام