وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەبارەت بەمەراسیمی جەژن روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

  2020-07-23  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەبارەت بە لێدوانێکی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر رێکارەکانی رۆژانی جەژنی قوربان دابووی، وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە .

لە روونکردنەوەکە هاتووە، وەزیری ناوخۆ بەڕوونی ئەوەی وتووە کە مەراسیمی جەژن دواتر بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام و وەزارەتی تەندروستی رێنماییەکانی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هەندێک میدیا و لایەن بە هەڵە لێکداناوەیان بۆکردووە .

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر رێکارێک کە حکومەتی هەرێم بیگرێتەبەر تەنیا بۆ رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکانە.