دواى چوار رۆژ لە رفاندنى هیلا مویس ئازادکرا

  2020-07-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دواى چوار رۆژ لە رفاندنى وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئازادكردنی هیلا مویس ژنە چالاکى ئەڵمانى راگەیاند.

هیلا مویس ژنە چالاکى ئەڵمانى کە بەڕێوەبەرى بەشى ڕۆشنبیریی بووە لە پەیمانگاى گۆتا لە عێراق، لە 20ى تەمموزى ئەمساڵ لە شارى بەغدا لە لایەن کەسانى نەناسراوەوە فڕێندرا و دواى چوار رۆژ لە ڕووداوەکە ئازادکرا.

لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هێزەكانیان چالاكوانی ئەڵمانی هیلا مویس یان رزگارکردووە، بەڵام هیچ زانیاریەکى دیکە لەسەر ناوبراو نەخراوەتەڕوو.

هەندێک لایەن گروپە چەکدارییەکان و میلیشیاکان بە فڕاندنى ناوبراو تۆمەتبار کرد، بەڵام لە بەرامبەردا کەتائیبى حزبوڵا رایگەیاندبوو "عەسابەکانى سەر بە کازمى" ئەو هاوڵاتییە ئەڵمانییەیان فڕاندووە.

هێلا مێڤیس، سەرۆکی بەشی کولتورییە لە پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی لە بەغدا، پەیمانگاكە لە 98 وڵاتی جیهان 159 نوسینگەی هەیە، هێلا یەكێك بوە لە چالاكوانە دیارەكانی بەغدا و رۆڵی بینیوە لە چالاكییە رۆشنبیرییەكانی ماوەی رابردودا.


ڕیکلام