کەشناسى هەرێم پێشبینیەکانى ئەمڕۆى سبەینێى بڵاوکردەوە

  2020-07-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەگەرى تاوە بارانى کورت خایەن هەیە لە ناوچە شاخاویەکان.

بە پێى پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەمرۆ و سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى تاوە بارانى کورت خایەن لە ناوچە شاخاوییەکان و هاوکات ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەرزترین پلەى گەرما لە هەولێر 45 بە 33 پلە دەبێت، لە سلێمانى 44 و بە 29 پلەیە،  لە شاری دهۆک 43 بە 29، لە شاری کەرکووک 48 بە 30 پلە دەبێت .
داڕشتنەوە:شادان حەسەن





ڕیکلام