لە عێراق 2458كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-07-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 458 كەسی دیكە لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و هەزار و 863 كەسی دیكەش چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 458 كەسی دیكە لە عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و هەزار و 863 كەسی دیكەش چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئامارەكانی ئەمڕۆی كۆرۆنادا رایگەیاند،  18 هەزار و 234 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و بەوەش كۆی ژمارەی پشكنینەكانی كۆرۆنا تا ئێٍستا گەیشتووەتە 879 هەزار و 399 پشكنین. 

وەزارەتەكە راشیگەیاند لەو ماوەیەدا 90 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و یەك هەزار و 863 كەس چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 485 كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بوون. 

لە ئێٍستادا كۆی ئامارەكانی كۆرۆنا لە عێراق كە وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە 104 هەزار و 711 كەس كە لە نێویاندا 71 هەزار و 268 كەس چاكبوونەتەوە كە رێژەی 68%ی تووشبووان دەكات. 

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لە كۆی تووشبووانی عێراق تا ئێٍستا چوار هەزار و 212 كەس گیانیان لەدەستداوە و 29 هەزار و 231 كەس لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە و 456 كەسیان لەژێر چاودێری چڕدان. 


ڕیکلام