لە هەڵبژاردنەكەی سوریادا چوار كاندیدی كورد بوونە پەرلەمانتار

  2020-07-24  | 
دۆسیە:  سوریا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی سوریادا هەرچەندە ئیدارەی خۆسەری لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بایكۆتی كردبوو بەڵام چوار كورد بونە پەرلەمانتار.

لە سێهەمین خولی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی سوریا ئەگەرچی ئیدارەی خۆسەری لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بایكۆتی كردبوو سندوقی دەنگدان لەو ناوچانە دانەنرا، بەڵام چوار كورد لە دوو پارتی جیاواز لە سوریا بوونە پەرلەمانتار. 

لە هەڵبژاردنەكەدا پارتەكەی بەشار ئەسەد كەبە بەرەی نەتەوەیی پێشڕەوی سوریا بەشداری كردبووتوانی 117 كورسی بەدەستبهێنێت لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنی 2016دا توانیبووی 187 كورسی بەرێتەوە، لە نێو سەركەوتووەكانی حزبەكەدا دوو كەسی بەڕەگەز كورد هەیە. 

لە هەڵبژاردنەكەدا كە رێژەی بەشداربوون 33.17% بوو، دوو نوێنەری دیكەی كورد لە نێو لە پارتی كۆمۆنیستی سوریا توانیویانە سەركەوتن بەدەست بهێنن. 

هەڵبژاردنەكە دوای ئەوەی چەند جارێك وادەی ئەنجامدانی دواخرا لە رۆژی 19ی مانگ بە بەشداری هەزار و 656 كاندید  بۆ هەڵبژاردنی 250 كەس بەڕێوەچوو.