ئایادەزانى بۆچى چەتاڵ بۆ نزیکەی سەد ساڵ لەسەر مێزەکان نەما؟

  2020-07-25  | 
دۆسیە:  تەندروستی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئیتاڵییەکان لەسەدەی یازدەهەم چەتاڵیان بەکارهێناوە، کە لەلایەن شازادەیەکی تورکییەوە هێنرابوو، ئەو شازادە تورکە هاوسەرگیری لەگەڵ خانەدانێکی ڤێنیس کردبوو .

لە سەدەی حەڤدەهەمەوە چەتاڵ بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بارەگای پاشاکان بەکار هاتووە، بەڕێوەبەرانی کڵێسای ڤینیس سەریان سوڕمابوو و بەکارهێنانی چەتاڵیان بە کفر دانا، لەبەرئەوەی پێیان وابوو بەکارهێنانی چەتاڵ هەڵگەڕانەوەیە لە خودا، چونکە چەتاڵ لە شێوەی پەنجە دروست کراوە .

لەدوای ئەمەوە چیتر چەتاڵ بۆ نزیکەی سەد ساڵ لەسەر مێزەکان نەما هەتا کۆتایی سەدەی شازدە دووبارە لە ئیتاڵیا بەکارهێنانی پەسەند کرایەوە. ئەمەش ئەو کاتە بوو کە کەسانی پلە بەرزی ئیتاڵی حەزی خۆیان بۆ پاک و خاوێنی دەربڕی

هاوکات، فەڕەنسییەکان پێیان وا بوو ئەگەر بە چەتاڵ نان بخۆیت لوتبەرزی و خۆ بەزلزانینە، خانەدانەکانیش تا سەدەی حەڤدەش خواردنیان بە چەتاڵ پەسەند نەکرد تا ئەوکاتەی بارەگای پادشا ئەوەی ڕاگەیاند، کە شێوازێکی جوان نییە بە پەنجەکانت گۆشت بخۆیت.

لە بەریتانیا ماوەیەکی زۆرتریشی ویست تا چەتاڵ لە  پەسەند بکرێت، چونکە پێیان وابوو شتێکی ژنانەیە .

تۆماس کۆریاتی فەیلەسوف و گەڕۆکی ئینگلیز، کە پێشتر سەردانی ئیتاڵیای کردبوو لە ساڵی ١٦١١ دا کتێبێکی لەسەر گەشتەکەی بڵاوکردووەتەوە باسی دابونەریتی نانخواردنی ئیتاڵییەکانی بە چەتاڵ دەکرد و تیایدا نوسیویەتی کە ئەو یەکەم کەس بووە کە بە چەتاڵ نانی خواردووە .



ڕیکلام