تەندروستی هەرێم: ئەمڕۆ ٢١٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون

  2020-07-25  | 
سەنتەرێکی چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١٥ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و ١٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١٥ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەوماوەیەدا ١٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە سێ کەسیان لە هەولێر، شەش کەس لە سلێمانی و ئەوەی دیکەشیان لە گەرمیان بووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

ژمارە (١٥١)

١-کەرەنتین: (١٣١ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٥٣٠ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٣ شوێنی جیاواز (٣٤٧ سلێمانی)، (١١٨٣ دهۆك).

٢- پشکنین: (٢٢٨١ پشکنینی نوێ)

(٩٧٥ هەولێر)، (٤٢١ سلێمانی، ٢١٥ گەرمیان، ٢٢ ڕاپەڕین)، (٦٢٣ دهۆك)، (٢٥ هەڵەبجە).

٣-تووشبوو: (٢١٥ تووشبووی نوێ)

٧٦ هەولێر

٧٢ سلێمانی، ٣٩ گەرمیان، ٣ ڕاپەڕین

١١ دهۆك

١٤ هەڵەبجە

٤-چاکبوون: (١٤٠ چاکبوون)

١١٣ هەولێر

٦ گەرمیان

١٢ دهۆك

٩ هەڵەبجە

٥-مردن: (١٠ مردن)

٣ هەولێر

٦ سلێمانی، ١ گەرمیان

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ٢٠٠٩٦ هاوڵاتی (١٨٥٦٦ دەرچوو)

پشکنین ١٨٨٠٤٠ (٨٠٣٥٦ هەولێر، ٦١٨٦١ سلێمانی، ٤٣٩٩٢ دهۆك، ١٨٣١ هەلەبجە)

تووشبوون ١٢٢٥٣ (٣٤٢٠ هەولێر، ٨٠٢٠ سلێمانی، ٣٩٦ دهۆك، ٤١٧ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦٧٣٥ (٢٥٢٤ هەولێر، ٣٥٦١ سلێمانی، ٣١٢ دهۆك، ٣٣٨ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٠٤٤ (٨٠٤ هەولێر، ٤٠٨٥ سلێمانی، ٨٤ دهۆك، ٧١ هەڵەبجە)

مردن ٤٧٤ (٩٢ هەولێر، ٣٧٤ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٥ تەمووز ٢٠٢٠