دژى خراپى ڕیگاکانیان دانیشتوانى ناحیەى بەمۆى سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە گردبوونەوە و ڕیگاى مەرزى پشتەیان بەڕووى بارهەڵگرەکاندا داخست.
ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتووانی بەمۆ و گوندەکانی دەوروبەری کە نیکەى 14 گوندن دژی خراپی ڕێگاوباەنەکانیان گردبوونەوە و ئاماژە بەوەدەکەن بەهیچ شێوەیەک رێگە بە بارهەڵگر و شۆفێران نادەن لە رێگاى مەرزى پشتەوە هاتووچۆبکات، چونکە چەند ساڵێکە حکومەت بەڵینى چاکردنى پێداون، بەڵام هیچیان بۆنەکراوە.
دانیشتوانى ئەو گوندانە لەگردبوونەوەکەیاندا باسیان لەوەکرد، ئەو رێگایە بەهۆى خراپییەوە بووەتە رێگاى مەرگ و بەکەڵکى هاتووچۆ نەماوە، تا ئەوکاتەش کێشەکەیان بۆ چارەسەردەکەن لە گرتنى رێگاکە بەردەوام دەبن.
نزیکەى نۆ ساڵە بەدەست کێشەى خراپى رێگاوبانەوە دەناڵینن و بەتایبەت لەوەرزى زستاندا بۆتە مەترسى بۆ شۆفێر و سەرنشینان،چەندین جار ئەنجمەنى گوندەکان لەگەڵ پارێزگارى سلێمانى و هەڵبجە و پەرلەمانى کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەتەوە و کێشەکەیان گەیاندوەتە لایەنى پەیوەندیدار، بەڵام داواکاریەکانیان جێبەجێنەکراوە.