بارزانی پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

  2020-07-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندیی بە ڕێكخەری گشتی گۆڕانەوە دەكات و پیرۆزبایی یەكەم ساڵیادی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانی كردووە لە پەرلەمانی كوردستاندا .

میدیای فەرمی گۆڕان بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو مەسعودبارزانی سەرۆك پارتی دیموكراتی كوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە كردووە و پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جفاتی نیشتیمانی و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕانكردووە .

بە گوێرەی هەواڵەكە جگە لە پرۆزبایی لە یەكەم بەشداری سیاسی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەردوو جەختیشیانكردووەتەوە لەچارەسەركردنی دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان .