پارتى دیموکراتى کوردستان لە ماوەى ڕابردوودا لەنێو پەرلەمان و حکومەت بە پشت بە ستن بە زۆرینەى سیاسى، دەستى بۆ هەندێک دۆسیە و بڕیارى چارەنووسساز برد، بەبێ ئەوەى هەڵوێستى لایەنەکان بە تایبەت یەکێتى نیشتمانى کوردستان وەک هێزێکى سەرەکى هەرێم و پێکهێنەرى حکومەت و پەرلەمان ڕەچاو بکات کە سەربارى هۆشداریی و نیگەرانییەکانى ئەو حزبە، بەڵام پارتى لەسەر هەمان ڕێچکەى خۆى بەردەوامبوو، لەو چوارچێوەیشدا پێنجشەممەى ڕابردوو لەڕێى هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانەوە بەبێ تەوافوق و ڕێککەوتن دانیشتنى پەرلەمانى کوردستانى لە ڕۆژى یەکشەممە دیاریکرد.
ئەم هەنگاوەى پارتى هێندەى تر دۆخەکەى ئاڵۆز کرد بە تایبەت پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتى و پارتى کە یەکێتى پێیوایە به پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی (٩)ی حكومه‌تی هه‌رێم، پارتى پشتی كردبووه ته‌وافوقی سیاسی و ده‌یویست له‌ناو حكومه‌ت و په‌رمانی كوردستان، به‌بێ ره‌چاوكردنی ته‌واوفوق و هاوسه‌نگی، حوكمڕانی بكات. به‌ڵام دواجار یەکێتى سنورێكی بۆ ئه‌م شێوازه له كاری سیاسی دانا و شكستی به بنه‌مای زۆرینه‌ی سیاسی هێنا .
به‌پێی ئەو زانیاریانەى لە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوهڕپێكراوەوە دەست تۆڕى هەواڵى ژیان کەوتووە، پارتی نه‌یتوانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدات، هه‌رچه‌نده پێشتر هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و موناقههوهچی سكرتێری په‌رله‌مان و ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وایان به‌خه‌ڵك راگه‌یاندبوو كه "به هیچ جۆرێك كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه دواناخرێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و حزبه‌كانی تریش به‌شداری نه‌كه‌ن، ئه‌وا پارتی ده‌توانێت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی خۆی، زۆرینه مسۆگه‌ر بكات و به هه‌ر نرخێك بێت كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات.
هه‌ڵوێستی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بارودۆخه‌كه‌ی به‌سه‌ر پارتی دا ئاوەژوو كرده‌وه .
به‌ڵام بەپێى زانیارییەکانى سەرچاوە باوەڕپێکراوەکە، هه‌ڵوێستی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بارودۆخه‌كه‌ی به‌سه‌ر پارتی دا ئاوەژوو كرده‌وه .
به‌پێی زانیارییەکان دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، فراكسیۆنی یه‌كێتی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌سارد، ئێواره‌ی دوێنێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی بڕیاریاندا كه تا دروستكردنی هاوسه‌نگی و كاركردن به ته‌وافوقی سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان زه‌مانه‌ت نه‌كرێت، یه‌كێتی ناچێته ژێر باری هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی .
له‌و چوارچێوەیەدا شه‌وی رابردوو، وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی له ناو حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریاندا كه ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت به تاكڕه‌وی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێكبخات و گوێ له داواكانی خه‌ڵك نه‌گرێت، كه داوای چاكسازیی ریشه‌یی ده‌كه‌ن له بواری شه‌فافییه‌تی نه‌وت و كۆمپانیا بیانییه‌كان و ده‌روازه سنورییه‌كان، ئه‌وا وه‌زیره‌كانی یه‌كێتییش ناچنه په‌رله‌مان و به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ناكه‌ن .
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌ران بووه و ئه‌م بارودۆخه‌ی به "رووخانی كابینه‌ی ٩" ناوبردووه
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌دا، به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌ران بووه و ئه‌م بارودۆخه‌ی به "رووخانی كابینه‌ی ٩" ناوبردووه و رایگه‌یاندووه " حكومه‌ته‌كه‌م شكست ده‌هێنێت ".
بۆ رێگرتن له‌و داڕمانه‌ش، به‌ره‌به‌یانی ئەمرۆ، پارتی نه‌رمیی نواندووه و ئاماده‌یی نیشانداوه كه ئاماده‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوا بخات و به‌بێ یه‌كێتی و لایهنهكای تر نه‌یكات، "به‌و مه‌رجه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی، له نێوان بڕیاری یه‌كێتی و بڕیاری حكومه‌تدا، حكومه‌ت بێ ئیعتبار نه‌كه‌ن ".
هەر بەپێى زانیارییەکان، پارتی پێشوازیشی كردووه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای نێوان یه‌كێتی و پارتی و به‌ڵێنی داوه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بنه‌مای سه‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌ت له په‌یڕه‌وكردنی ته‌وافوقی سیاسی، و پابه‌ند بوون به باڵانسی هێز، و ئاماده‌یی نیشانداوه كه كراوه بێت له گوێگرتن له داواكارییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه داوای چاكسازی و شه‌فافییه‌ت و هاوسهنگیین له بڕیار و به‌ڕێوه‌بردنی كوردستاندا دەکات.