دواى پەسەند کردنى دەستلەكاركێشانەوەکەى سۆران عومەر پەیامێکى بڵاوکردەوە

  2020-07-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سۆران عومەر لە پەیامێکدا داواى لێبوردن لە خەڵکى کوردستان دەکات و دەڵیت "لە دوو خولی پەرلەمانی، تا ئێرە لەو ئەرکەبووم، ئەوەی توانیبێتم کردومە، ئەوەی نەمکردبێ لەتوانامدا نەبووە، منەتم بە مەترسیەکان نەبوە".

دەقى پەیامەکە..

بۆ خەڵکی کوردستان

سوپاس بۆ متمانەتان لە دوو خولی پەرلەمانی، تا ئێرە لەو ئەرکەبووم، ئەوەی توانیبێتم کردومە، ئەوەی نەمکردبێ لەتوانامدا نەبووە، منەتم بە مەترسیەکان نەبوە، بمبورن ئەگەر وەک خۆی نەمتوانیبێ نوێنەرایەتیتان بکەم یان لەھەڵوێستێک نەمپێکابێ، سوپاس بۆ پشتیوانیتان لەھەموو وێستگەکان، ھەمیشە قەرزاری لوتف و پێزانینەکانتانم، تا بمێنم لەبەرەی خەڵک و ستەملێکراوم دژی ستەم و نادادی، ژیانیش ھەڵوێستە پلەو پۆست کاتیەو گەر بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەبێ پێی ناشیرین دەبی، سوپاسی خودا دەکەم گەرتوانیبێتم لەئەرکی پەرلەمانیم جێی ڕەزامەندی پەروەردگارو دەنگدەران بوبم .

دڵسۆزتان

سۆران عومەر

٢٧/٧/٢٠٢٠

ئمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەستلەكاركێشانەوەی سۆران عومەری لە پەرلەمانتاری پەسەند كرد.


ڕیکلام