داوا لە عێراق دەكرێت لەسەر رێككەوتنە 50 ساڵیەكەی هەرێم و توركیا زانیاری ئاشكرا بكات

  2020-07-27  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەكات زانیاریان لەسەر رێككەوتنی 50 ساڵەی هەرێم و توركیا پێ بدەن.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند "ئەمڕۆ بە فەرمیی داوامان كرد لە وەزارەتی نەوتیی عێراق هەر زانیارییەكیان هەیە سەبارەت بەو رێككەتنەی بۆ ماوەی پەنجا ساڵ لەسەر نەوتیی هەرێم كراوە لەگەڵ توركیا بیخەنە بەردەستمان."

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاماژەی بەوەكردووە، چاكسازیی ریشەیی و راستەقینە لە مەلەفی نەوتەوە دەستپێدەكات، دەشڵێت "ئاشكراكردنی وردەكارییەكانی ئەو رێككەوتنە پەنجا ساڵییە و شەفافیەتیی مەلەفیی نەوت بە گشتیی دەتوانێ چاكسازیی ریشەیی و گەورە لە داهاتی هەرێمدا بهێنێتە ئاراوە". 

ئەو رێكەوتنەی باسی لێوە دەكرێت پێشتر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی پێشووی حكومەتی هەرێم لەگەڵ توركیا واژۆ كراوە، كەترین زانیاری لەبارەیەوە ئاشكرا كراوە. 


ڕیکلام