مانگرتن لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی دەستیپێكرد

  2020-07-28  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەیەك لەپزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی دەستیان بەمانگرتن كرد، بەوهۆیەوە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش گەیشتە نەخۆشخانەكە.

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك لە پزیشك و كارمەندی نەخۆشخانەی هیوا، بڕیاریاندا وەك دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر دواكەوتنی موچەكانیان، مانگرتنیان راگەیاند داوادەكەن  پێش هاتنی جەژنی قوربان موچەی مانگی ئاداری ئەمساڵیان پێ بدرێت.

پەیامنێری ژیان رایگەیاند، لەئێستادا سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گەیشتوەتە نەخۆشخانەكە، بۆ ئەوەی لە نیگەرانی و ناڕەزاییەكانی ئەو كارمەند و پزیشكانە بپرسێتەوە. 

هاوكات پەیامنێری ژیان ئەوەشی راگەیاند ژمارەیەكی بەرچاویش لە كەسوكاری نەخۆشەكان  بەهۆی ئەنجامنەدانی كارەكانیان نااڕەزایی دەردەبڕن و نیگەرانن لەوەی كارەكانی نەخۆشخانەكە راگیراوە.