فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا سنوری ناحیەی دەركار بۆردوومان دەكەن

  2020-07-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا لە ئێستادا بۆردوومانی گوندی دەشتەتەخ دەكەن لە سنوری ناحیەی دەركار سەر بە قەزای زاخۆ دەستپێكردەوە.

كەمال قادر، هاوڵاتی ناوچەكە بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند "لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بووردومانی گوندی دەشتەتەخ كرد و و تا ئێستاش بۆردوومانەكە بەردەوامە ". 

ئەو هاوڵاتیە وتیشی "تا ئێستا زیانی گیانی دیار نیە، بەڵام زیانێكی زۆر بەر زەوی و مڵكوماڵی ھاوڵاتیان كەوتووە و ئاگرێكی گەورە لەو زەویانەدا كەوتووەتەوە. 

بە بیانیو بوونی گەریلاكانی پەكەكە لەناوەڕاستی مانگی رابردوو توركیا دوو هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە بەڵام تا ئێستا لە ئۆپراسیۆنەكانیدا سەركەوتوو نەبووە و بەردەوام رووبەڕوی شەڕی قورس دەبێتەوە.