بەهۆی پەرلەمانتارێكی پارتیەوە دوو پەرلەمانتاری كۆمەڵ دانشتنی پەرلەمانیان بایكۆتكرد

  2020-07-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، دوو پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی، بەھۆی قسەی پەرلەمانتارێكی پارتی، بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد و دانیشتنەكەیان بەجێهێشت.


لەدوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتارێكی پارتی، لە بەشێك لە قسەكانیدا باسی لە گەندەڵی كرد لەسەردەمی خەلافەتی ئیسلامی و هێڤیدار ئەحمەد وتی: لەسەردەمی عوسمانی كوری عەفانەوە گەندەڵی دەستی پێكردووە. 

بەوهۆیەوە ھەریەك لە عوسمان كانی كوردەیی و ھەورامان گەچێنیی، بەهۆی ئەو قسانەوە ھەڵوێستیان وەرگرت و بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد و و گرڤی لە دانیشتنەكەدا دروست بوو دواتر ھۆڵی پەرلەمانیان جێھێشت. 

هەرچەندە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی دوێنێ بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانیان كرد بەهۆی ئەوەی دانیشتنەكە پەیوەست نیە كێشەكانی ئێٍتای خەڵكیەوە، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی دانیشتنەكە لەسەر رەوشی داراییبوو بەشداری دانیشتنەكەیان كرد.