بەریتانیا بە ملیار دۆلار تەرخاندەكات بۆ پاسكیلسواری

  2020-07-28  | 
پاسکیلسواری یەکێکە لە وەرزشە تەندروستەکان
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەڵێنیدا بە تەرخانكردنی دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، بۆ پرۆژەكانی پشتیوانیكردنی ڕِۆیشتن بە پێی و بەكارهێنانی پاسكیل لە وڵاتەكەیدا .

ئەو هەنگاوەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەمەبەستی باشتركردنی تەندروستی گشتی و وازهێنان لە بەكارهێنانی زۆری ئۆتۆمبێل، بە تایبەت لەم دۆخەی تایبەت بە كۆرۆنادا .

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هانی هاوڵاتیەكانیشیدا بایەخ زیاتر بدەن بە وەرزش و جەستەی خۆیان .

جۆنسۆن وتی "پاسكیلسواری و بەپێ ڕۆیشتن ڕۆڵی گەورەیان دەبێت، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەندێك لە ڕێگرییە گەورەكانی تەندروستی و ژینگە، كە روبەرومان دەبێتەوە، هەموو ئەو كارانەش لەچوارچێوەی هەوڵەكانە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان تەندروستیان باش بێت و كەمتر تووشی كۆرۆنا و نەخۆشییەكانی دیكە ببن ".

ئەو هەنگاوانەی حكومەت لەكاتێكدایە بە نیازە لەدوای كاتژمێر حەوتی ئێوارەوە، هێلی سور دیاری بكات بۆ ڕیكلامەكانی تایبەت بە خواردنە خێراكان لە تەلەفزیۆنییەكان و ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێت .

هەموو ئەو پلان و هەنگاوانەی حكومەتی بەریتانیا بە ئامانجی كەمكردنەوەی سەردانیكردنی ناوەندەكانی تەندروستییە، كە لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی زستاندا ناچارن زیاتر سەرقاڵ ببن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاتنەوەی پەتا وەرزییەكانش لەو كاتەی ساڵدا .

بۆ سەرختسنی پلانەكەش، حكومەتی بەریتانیا بەنیازە بە هەزاران میل ڕێگای تایبەت بە پاسكیلسواری دروست بكات و سەنتەرێكی تایبەتی گواستنەوەش بنیات بنێت كە تەواو دووربێت لە گازە زیانبەخشەكان و كارئاسانی بۆ بەدەستهێنانی پاسكیلی كارەبایی .