لە دەروازی ئیبراهیم خەلیل گەشتیاران بێ کەرەنتینە دێنە ناو خاکی هەرێم

  2020-07-28  | 
دەروازەی سنوری ئیبراھیم خەلیل
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
ئەو گەشتیار و هاوڵاتیانەی كە لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە دێنە ناوخۆیی هەرێمی كوردستانەوە، تەنها پشكنینیان بۆ دەكرێت و كەرەنتین ناكرێن .

سەرچاوەیەك لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل بە توری ھەواڵی ژیان راگەیاند "دوای کردنەوەی دەروازە سنوریەکانی کوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لەگەڵ هاوسێكان، لە ئێستادا لەرێگەی  دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیلش گەشتیاران دێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، بەڵام  کەرەنتینە ناکرێت، چونکە وەزارەتی ناوخۆ کەرەنتینەی راگرتووە، لە گومرکی ئیبراهیم خەلیلیش تەنیا پشکنینیان بۆ دەکرێت و دواتر رێگەیان پێدەدرێت بێنە ناو خاکی هەرێمەوە ".

سەرچاوەكە ئەوەشی خستەروو : هەر پشکنینێکی تاقیگە بۆ خاوەن پاسپورتی عێراقی  ٥٠ هەزار دینارە ، و پاسپورتی بیانیش ١٠٠ هەزار دینارە، دوای پشکنینەکان بەڵێننامەیەك لەلایەن  گەشیارانەوە  واژۆ دەکرێت بو ئەوەی لەماڵەوە خۆی کەرەنتینە بكات .

هاتنی گەشتیاران بەبێ کەرەنتینە لە رێگایی دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە بو ناو خاکی هەرێمی کوردستان، بووەتە مایەی نیگەرانی و ناڕەزایی هاوڵاتیانی زاخۆ و داوا دەکەن شوێنی کەرەنتینە بۆ ئەو گەشتیارانە دابین بکرێت .

لە سنوری قەزای زاخو هیچ شوێنیکی کەرەنتینە و چارەسەکردنی توشبوانیش بۆ ڤایروسی کۆرونا نیە .

دوای بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخوی ھەرێمی کوردستان  بە كردنەوەی دەروازە سنوریەکان، لە دوێنێوە رێژەیەکی بەرچاوی گەشتیاران لە رێی دەروازەی سنورئیبراهیم خەلیلەوە  لە سنوری قەزای زاخۆ لە تورکیا هاتوونەتە  ناو هەرێمی کوردستان بێئەوەی كەرنتینە بكرێن