پارێزگاری هه‌ولێر: هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌نزینی خراپ بفرۆشێت دایدەخەین

  2020-07-28  | 
هەڵمەتی پشکنین بۆ کوالیتی بەنزین لە هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بە داخستنی هەر بەنزیخانەیەك، ئەگەر هاتوو بەنزینی خراپ بفرۆشێت و خاوەنەكەش روبەروی یاسا دەكرێتەوە .

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمرۆ بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و قایماقامی قەزای ناوەندی و بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان و لایەنە پەیوەندارەكان، هەر 10 قایمقامیتەكەی پارێزگای هەولێر راسپێردران بەئەنجامدانی پشكنین بۆسەرجەم بەنزیخانەكانی پارێزگا .

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاری ئەوە درا هەر بەنزیخانەیەک بەنزینی كوالیتی خراپ بفرۆشێت جگە لەوەی خاوەنەكەی ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە، بەنزیخانەكەش دادەخرێت و لافیتەشی پێوە هەڵدەواسرێت .

بۆ ئەو ئەو مەبەستەش هەر ئەمڕۆ هەڵمەتەكە دەستی پێكرد و پارێزگاری هەولێر لێژنەکانی ڕاسپارد لەهەڵمەتەکە بەردەوام بن و چاودێری چڕی بەنزینخانەکان بکەن، ھاووڵاتییانیش ئاگاداربکرێنەوە لە ھەر بەنزینخانەیەك زانرا بەنزینی خراپ یان کوالێتی نزم ھەیە بە زووترین كات ئاگاداری لێژنەکانی پشکنینی بەنزینخانەکان بکرێتەوە بۆ ئەوەی دەست بە بەدواداچوون و پشکنین بکەن .

هاوكات  هەروەها بەهۆی کێشەی مولیدە ئەهلیەکان لەگەڵ نزمی کوالێتی و خراپی گازوایل، لە کۆبوونەوەكەدا بڕیاریدا، هەڵمەتەکە پشکنینی گۆڕەپان و هەموو ئەو شوێنانەش بگرێتەوە کە تەرخانکراون بۆ فرۆشتنی گازوایل .



ڕیکلام