وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، پڕۆژه‌یان هه‌یه، هێڵی ئاسنینی كوردستان بخه‌نه‌كار و هێڵهکەش عێراق و هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره ده‌كاته سه‌ر ئابووری و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان.
لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له وه‌زاره‌تی پلاندانان له پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان 1297 پڕۆژه به بڕی تێچووی 5 ترلیۆن دینار هه‌بوون و 1388 پڕۆژه‌ش له سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان بوون به تێچووی 400 ملیار دینار.
ئاشکراشیکرد، له پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان 60 پڕۆژه جێبه‌جێ كراوون، كه ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ پڕۆژه‌كانی رێگاوبان، به‌نداو و كه‌رتی كاره‌با بووه و پڕۆژه‌ی شه‌قامی سه‌د مه‌تری سلێمانیش یه‌كێك له‌و پڕۆژانه بووە .
ئەوەشی خستەڕوو، له كۆی پڕۆژه‌ی پارێزگاكان، 150 پڕۆژه ته‌واو كراون، كه قۆناغی یه‌كه‌م ئه‌و پڕۆژانه بوون، %75یان ته‌واو ببون و له قۆناغی دووه‌میشدا ئه‌و پڕۆژانه‌ی %85یان ته‌واو كرابوو و حكومه‌ت 44 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كردن .
وتیشی، ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگایه‌ك بۆ یه‌كێكی دیكه زۆر مه‌حاڵه، چونكه ئه‌سته‌مه بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ یه‌كێكی دیكه بگوازرێته‌وه، چ جای پارێزگایه‌ك .
دارا رەشید راشیگەیاند، پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت و هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ته، په‌یڕه‌ومان بۆی داناوه و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سند كراوه و هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه حكومه‌ت ناتوانێت به ته‌نیا ته‌واویان بكات، كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێته هاوبه‌ش و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بووژاندنه‌وه‌ی هه‌موو كه‌رته‌كان و ره‌خساندنی هه‌لی كار و بووژاندنه‌وه‌ی ئابوری، چونكه سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان به كار ده‌كه‌ونه‌وه .
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، پێداچوونه‌وه به هێنان و كاركردن به كرێكاری بیانی ده‌كه‌ین، باج و ده‌رامه‌ت له كرێكاری بیانی وه‌رده‌گرین، بێگومان هه‌موویان نا، ئه‌وانه‌ی كرێی كاریان سێ سه‌د یان چوار سه‌د دۆلاره نا، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی مووچه‌یه‌كی زۆریان هه‌یه. رووپێوی بۆ كرێكاری بیانی ده‌كه‌ین و به‌رنامه‌ی بیمه‌ی بێكاری داده‌ڕێژین به گوێره‌ی سیستمی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، كارده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی چاره‌نووسی كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت و دابینكردنی خانه‌نشینی بۆ كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌ت .
وتیشی، حكومه‌ت ناتوانێت خه‌ڵك دابمه‌زرێنێت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه دامه‌زراندنی ده‌وێت، دڵنیا نییه له چاره‌نووسی خۆی له كه‌رتی تایبه‌ت، ماف و ئیمتیازی دیار نییه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین خانه‌نشینی كه‌رتی تایبه‌ت هاوشێوه‌ی كه‌رتی گشتیی بێت .
جەختی لەوەشکردەوە کە كار بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی نوێی بانكی ده‌كه‌ن و ئابوری كاش له هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕن بۆ ئابوری ئه‌لكترۆنی و هه‌وڵی هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات ده‌ده‌ن .
سەبارەت بە داهاتی گەنم و دۆخی جوتیاران، دارا رەشید رایگەیاند، له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه یه‌ك ملیۆن ته‌ن گه‌نم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، حكومه‌تی عێراق 400 هه‌زار ته‌ن وه‌رده‌گرێت و 600 هه‌زار ته‌نی ساغ نابێته‌وه. وتیشی،كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌تمان هێناوه، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك كار ده‌كه‌ن و گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵدا كردوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، له هه‌رێمی كوردستان جووتیاران كێشه‌ی ئاودێریان هه‌یه، %51ی كشتوكاڵی هه‌رێم پشت به باران ده‌به‌ستێت، %48ی پشت به ئاوی ژێر زه‌وی ده‌به‌ستێت و ته‌نیا %1ی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان پشت به ئاوی رووباره‌كان ده‌به‌ستێت و كشتوكاڵی هه‌رێم كه‌مترین سوود له ئاوی رووباره‌كان ده‌بینێت .
راشیگەیاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتبووین ئه‌وان سێ به‌نداو له هه‌رێم درووست بكه‌ین، بڕیاره دوای جه‌ژن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتوگۆ بكرێته‌وه، خۆمانیش بڕیارمانداوه 6 به‌نداوی نوێ دروستبكه‌ین، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و ئه‌و به‌نداوانه 1000 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنن و 453 هه‌زار دۆنم زه‌وی دێراو ده‌كه‌ن، چه‌ندین هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنن و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ماسی به‌خێوكردن ده‌كرێنه‌وه .
له‌باره‌ی ڤێلا و مهزرهعهكانهوه دارا رەشید وتی، به
روونی بڵێم، ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌ملیككردنی ئه‌و ڤێلا و مهزرهعانهدا نین، پڕۆژه یاساییمان
ئاماده كردووه، ئه‌و ڤێلا و شتانه پابه‌ند ده‌كرێن به چه‌ند شتێك، چونكه ئه‌و
زه‌ویانه هی ئه‌م نه‌وه‌یه نین به ته‌نیا، به‌ڵكو هی نه‌وه‌ی داهاتووشن، ناكرێت
خه‌ڵكێك هه‌بێت سه‌د مه‌تر زه‌وی بۆ نیشته‌جێبوون نه‌بێت و خه‌ڵكێكیش هه‌بێت له‌سه‌ر
پانتایی ده‌یان دۆنم زه‌وی ڤێلای درووست كردبێت.
وەزیری پلاندانانی هەرێم راشیگەیاند، پڕۆژه‌مان هه‌یه، هێڵی ئاسنینی كوردستان بخه‌ینه‌كار، هه‌فته‌ی رابردوو، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا، بڕی 3 ملیار دینار بۆ جه‌دوای ئابوری پڕۆژه‌كه ته‌رخان بكرێت. وتیشی، ئه‌و هێڵه عێراق و هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره ده‌كاته سه‌ر ئابووری و گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستان .
لە کۆتایی وتەکانیدا و سەبارەت بە کەرتی کارەبا، دارا رەشید لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا رایگەیاند، ئێمه بۆ كه‌رتی كاره‌با مانگانه 81 ملیۆن دۆلار خه‌رجی حكومه‌تمان هه‌یه، به‌ڵام داهاتی ته‌نیا 40 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه، ته‌نیا له‌سه‌دا 10ی به‌رهه‌می كاره‌با له بهنداوهكانهوهیه، %90ی له وێستگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ته، بۆیه پڕۆژه‌مان ئه‌وه‌یه كه‌رتی كاره‌با بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا به‌رهه‌م دابه‌شبكات و هه‌ر خۆیانیش داهاته‌كانی كۆبكه‌نه‌وه بۆ حكومه‌ت و نرخه‌كه‌شی هه‌مان نرخی حكومه‌ت ده‌بێت.