نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزى

  2020-07-29  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تەمموزی 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ سێشەممە کەمێک دابەزینى بەخۆوە بینیووە.

لە بازاڕەكانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێك بە 43 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا دوێنێ سێشەممە بە 43 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە .

هاوكات هەر ئەمڕۆ نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 40 دۆلار و 40سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، دوێنێ لەم كاتەدا بە 41 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە

بەهۆی بڵا,بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی كارگە پیشەسازیەكان و ململانێكانی نێوان روسیا و سعودیە وەكو دوو گەورەترین هەناردەكاری نەوت لەسەرتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی و بەڵام ماوەی دوو مانگە نرخەكە بەشێوەیەكی هێواش روو لە بەرز بوونەوە دەكات.



ڕیکلام