فەرماندەیەكی باڵاى سوپای عێراق كوژرا

  2020-07-29  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق کوژرانى فەرماندەی لیوای 29ی سوپای عێراقى لەلایەن چەكدارانی داعشەوە راگەیاند.

لەبەیاننامەیەكدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بڵاویكردەوە، شەوی رابردو لەبازگەی شەهید محەمەد كەروی لە ناچوەی كەعبەی هیتی رۆژئاوای ئەنبار، عەمید روكن ئەحمەد ئەللامی فەرماندەی لیوای29ی هێزی حەوتی پیادەی سوپای عێراق و ئەفسەرێك بەپلەی ملازمی یەك لەكردەوەیەكی تیرۆرستیدا كوژران، هاوكات ژمارەیەك سەربازی دیكەش برینداربون .

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی عێراق، تیرۆرستان لەبۆسەیەكدا هێرشیانكردوەتەسەر بنكە سەربازیەكە و پاش كردەوەش هەڵاتون .

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكان باسی لەوەشكردوە، هیواخوازن ئەو شەهیدانەی خوێنیان لەپێناو نیشتمان بەخشی، جێگەیان بەهەشت بێت و هیوای زو چاكبونەوەشی بۆ بریندارەكان خواستوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەى رابردووشدا فەرماندەیەکی دیکەی لیوا لە تارمییەی باکووری بەغدا لەلایەن چەکدارانى داعشەوە کوژرا.
داڕشتنەوە: شادان حەسەن



ڕیکلام