زاخۆ؛ سەرتاشخانەکان لە 24 کاتژمێر بە کراوەیى دەمێننەوە

  2020-07-29  | 
 مێهڤان مەجید
قایمقامیەتى قەزاى زاخۆ بریایدا 24 کاتژمێر سەرتاشخانەکان بەکراوەیى بمێننەوە، بەهۆى نزیکبوونەوەى جەژنى قوربان.

وەلات ھەجەر ئەندامی لیژنەیی بەدواداچوونی بازاڕ لە قایمقامیەتی زاخو بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، بەهۆى نزیکبوونەوەى جەژنى قوربان و بە لەبەرچاوگرتنى دۆخى ئابورى هاوڵاتیان بریاریاندا سەرتاشخانەکان بۆماوەى دوو رۆژ بە 24 کاتژمێر کراوەبن.

وتیشى، بەردەوام بەدواداچوون بو سەرتاشخانەکان و سەرجەم شوێنەکانى دیکە دەکەن، هەر سەرتاشخانە و دوکانێک سەرپێچى لە رێنماییەخۆپارێزیەکان بکات شوێنەکەى دادەخەن و خاوەنەکەشى روبەرووى سزادەکەنەوە.

ئەم بریارە تەنها بۆ دوو رۆژ کارى پێدەکرێت، دوای جەژن بڕیارەکان وەک خوی جێبەجێدەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە، دواى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرنا لەهەرێم، وەزارەتى تەندروستى بەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆ بریارى داخستنى سەرتاشخانەکان درا.

داڕشتنەوە: شادان حەسەن