ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕاپەرین ژمارەیەك بڕیاری نوێى دەركرد

  2020-07-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی راپەرین بۆ روبەروبوونەوەی پەتای كۆرۆنا ژمارەیەك بڕیاری نوێی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد و رایگەیاند، لە هەوڵى بەردەوامدا دەبن بۆ دابەشکردنى ئاوى خواردنەوە لەرۆژە پشووەکاندا و میكانیزمی گونجاو بۆ خەفارەتی رۆژانی جەژن و پشو دادەنێن بۆ بەردەوامیی خزمەتگوزارییەكانیان.

بەگوێرەی نوسراوێكی ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی ڕاپەرین بۆ روبەروبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا كە واژۆی هیوا قەرەنی عەبدوڵا سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەرینی لەسەرە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیوانی ئیدارەی راپەرین ئەندامانی ژوری ئۆپەراسیۆن بۆ روبەروبونەوەی پەتای كۆڕۆنا كۆبونەوەیەكی تایبەتی سەبارەت بە رێكار و ئامادەكاریی رۆژانی جەژنی قوربان و میكانیزمی جێبەجێكردنی بەیانی ژمارە 44ی وەزارەتی ناوخۆ ساز كرد .

بڕیارەكانی ژوری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان :

یەكەم: سەرجەم بڕگە و خاڵەكانی بەیانی ژمارە 44 ی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە داخستن و قەدەغەی كرانەوەی شوێن و محەلەكان جێبەجێبكرێن

دوەم: داوا لە مامۆستایانی ئایینیی دەكەین هەروەك رابردو ئیسپاتیان كرد كە هاوكارێكی بێدرێغی ئیداراتی ناوچەكەن لە جێبەجێ كردنی رێنمایی و بڕیارەكانی پەیوەست بە بەرژەوەندیی گشتی هاوڵاتیان و تەندروستی خەڵكەوە , بە هەمان گیانی دڵسۆزی و بەرپرسیارێتییەوە هاوكارمان بن لە رێنوێنی و هوشیاركردنەوەی هاوڵاتیان بۆ پابەندبونیان بە رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستییەوە لە رۆژانی جەژندا و خۆدورگرتن لە هەمو چەشنەكۆڕ و كۆبونەوەیەك كە ببێتە هۆی قەرەباڵغی و جەنجاڵیی و بەریەك كەوتنی ناپێویست وەك مەراسیمەكانی پرسە و سەرقەبران و نوێژی جەژن

سێیەم: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی راپەرین ئەوپەڕی هەوڵ و تەقەلاكانی خۆیان چڕدەكەنەوە تا لە رۆژانی جەژن و پشودا ئاوی خواردنەوە بۆ سەرجەم شاروشارۆچكەكان دابین بكەن و بۆ ئەمەش میكانیزمی گونجا و و كاری پێویست ئەنجام دەدەن .

چوارەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەرین و بەڕێوەبەرایەتی كارەبای راپەرین میكانیزمی گونجاو بۆ خەفارەتی رۆژانی جەژن و پشو دادەنێن بۆ بەردەوامیی خزمەتگوزارییەكانیان .

پێنجەم: بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەكان و كۆمپانیای پاككردنەوە بۆ پاك راگرتنی شار و شارۆچكەكان و پاككردنەوەی پاشماوەی ( قوربانی ) كاری خۆیان ئەنجام دەدەن .

شەشەم: بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و سەرجەم دامودەزگا ئەمنییەكان خشتەی ئەرك و پلانی كاری رۆژانی جەژنیان بە تۆكمەیی جێبەجێ دەكەن .

حەوتەم: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەرین تیمەكانی غەواص و دەربازكردن ساز و ئامادە دەكەن لە بەنداوی سەروچاوە و دەربەند .

هەشتەم: داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویست دەكەین بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان و خزم و كەس و كار و ئازیزانیان بە هەمو شێوەیەك خۆیان لەسەردان و هاتوچۆ و هەرچەشنە بەریەك كەوتن و قەرەباڵغییەك بەدور بگرن .

نۆیەم: سەرجەم یەكە كارگێڕی و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سنوری ئیدارەمان ئاگادار دەكەینەوە كە لە دوای پشوی جەژن ئەو لیژنەیەی لە بەیانی ژمارە ( 44 ) ی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژەی پێدراوە كارا دەكرێت بەمەبەستی چاودێریی رەوشی جێبەجێ كردنی رێنماییە تەندروستییەكان لە فەرمانگەكاندا و پێویستە ئامادەكاریی تەواو بكەن لەم بابەتەوە .

سه‌باره‌ت به‌پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی كه‌مده‌رامه‌تی له‌ په‌ڕاوگه‌و شوێنه‌ جیاجیاكانی كه‌لار و گه‌رمیان كه‌ گوایه‌ ناوی خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان تۆمارده‌كریت بۆ وه‌رگرتنی پاره‌

ده‌رون عومه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی چاودیری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هیچ جۆره‌ فۆرمیكیان له‌هیچ په‌ڕاوگه‌و شونێكی دیكه‌ دانه‌ناوه‌ تا هاووڵاتیان پڕیبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو تیمه‌كانی سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌‌تییه‌ كه‌ ژماره‌یان 22 تیمه‌ و له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهێنراون به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی پرۆسه‌ی تۆماركردنی ناوی خێزانه‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان تۆمارده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و هاوكارییه‌ی كه‌ بۆیان هاتووه‌ .

به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پیدانی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمیان ووتیشی"ئێمه‌ خۆمان ناوی خێزانه‌كان تۆمارده‌كه‌ین و به‌وردیش كارده‌كه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی سنووره‌كه‌مان".

ووتیشی: له‌م پرۆسه‌یه‌دا7200 خێزان تۆمارده‌كرین كه‌بڕی 720 ملیۆن دینار پشكی گه‌رمیانه‌و له‌ڕیگه‌ی بانكی كه‌لاره‌وه‌ پاره‌كه‌ دابه‌شده‌كریت به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی ناویان تۆمارده‌كریت .
داڕشتنەوە: شادان حەسەن