72 ملیۆن دینار بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانى گەرمیان دابەشدەکرێت

  2020-07-29  | 
 هێمن میروەیس
72 ملیۆن دینار بەسەر حەوت هەزار و 200 خێزانی کەمدەرامەتی گەرمیاندا دابەشدەکرێت، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشە پێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیانیش وردەکارى دابەشکردنى ئەو بڕە هاوکاریە دەخاتەڕوو.

دەرون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری گەشە پێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، بۆ دەستنیشانکردنى خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکانى هەرێم ژمارەیەک رێوشوێنى تایبەت گیراونەتەبەر، لەکۆى گشتى 140 هەزار خێزان لەهەێم، حەوت هەزار و 200 کەسیان بەر گەرمیان کەوتووە .

وتیشى، هەر خێزانیک بەبڕى 100 هەزار دینار هاوکارى دەکرێت، ئەکاونتێکى تایبەت لە بانکى کەلار بۆ ئەومەبەستە کراوەتەوە و بڕەپارەکە ئامادەیە بۆدابەشکردن، کۆمەڵیک رێکار گیراونەتەبەر بۆئەوەى بەشێوەى هاوسەنگى بە هەژارو کەمدەامەتان بدرێت .

 ئاماژەى بەوەشکرد، لیژنەیەکى تایبەت بۆ دابەشکردنى پێکهێندراوە، بۆ هەر قەزایەکیش ژمارەیەک لیژنەى لاوەکى پێکهیندراوە، بۆ ناونوسکردن و پێداچوونەوە لەلیستى هەژارن و کەمدەرامەتەکان، لە مانگى نیسانى ئەمساڵ لیستێکى 10 هەزارکەسى دروستکران پێداچوونەوە بەو لیستەدا دەکرێت بەشێک لە ناوەکانیش لەو لیستە دیاریدەکرێن و لە دواى جەژنى قوربان دەست بە دابەشکردنى ئەو بڕە هاوکاریە دەکەن.

روونیکردەوە، هیچ جۆره‌ فۆڕمێكیان له‌ هیچ په‌ڕاوگه ‌و شوێنێكی دیكه‌ دانه‌ناوه‌، تا هاوڵاتیان پڕیبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو تیمه‌كانی سه‌ر به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌‌تییه‌ كه‌ ژماره‌یان 22 تیمه‌ و له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهێنراون به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی پرۆسه‌ی ناوی خێزانه‌ هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان تۆمارده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و هاوكارییه‌ی كه‌ بۆیان هاتووە.

داڕشتنەوە: شادان حەسەن


ڕیکلام