ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوو بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون، دەستیش بەسەر بڕێک لەماددەی هۆشبەردا لەجۆری کریستال گیراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی ھەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر، دوای کۆکردنەوە و بەدەستھێنانی زانیاری، لە گەڕەکی کارێزان و گەڕەگی ئیسکان، دو کەسیان بە ناوەکانی (ش.ع.ا) و (ھ.م.ع) بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیر کرد.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، بڕێک ماددەی هۆشبەر و هەروەها کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانیان لابو.
ئەوەشخراوەتەڕو، تۆمەتبارانی ناوبراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و بەپێی ماددە ١٤ی ھۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، بەند کران و روبەڕوی یاسا کرانەوە.