تەندروستی عێراق ئاماری 24كاتژمێری رابردووی تووشبوون بەكۆرۆنای بڵاوكردەوە

  2020-07-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 2968 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 68 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستیو ژینگەی عێراق بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 2399 كەسیش لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و گەراونەتەوە ماڵەوە .

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرباری ئەو ژمارە زۆرەی كە ئەمرۆ تۆمار كراوە، بەڵام رێژەی چاكبوونەوە هێشتا بەرزە و ڕێژەكە 70.6 %.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە هەولێر 62 كەس چاكبوونەتەوە و 158 كەسیش لە سلێمانی و لە دهۆكیش 5 كەس و لە كەركوكیش 131 كەس چاكبوونەتەوە .

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە ، ئەمڕۆ پشكنین بۆ 18 هەزار و 556 كەس كراوە و لەوەتەی كۆرۆناش بڵاوبووەتەوە ژمارەی ئەو كەسانەی پشكنینیان بۆكراوە گەیشتووەتە 965 هەزار و 317 كەس .

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا ئاماژە بەوەكراوە، لەوەتەی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، 118 هەزار و 300 كەس تووشی پەتاكە بوون و لەو ژمارەیەش 83 هەزارو461 كەس چاكبوونەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەش تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 4 هەزار و 603 كەس .



ڕیکلام