ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم ١٣ هەزار کەسی تێپەڕاند

  2020-07-29  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٠٩ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٠٩ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێم تۆمارکراون و بەوەش کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ١٣ هەزار ٢٤٦ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ١٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە شەش کەسیان لە هەولێر، پێنج کەس لە سلێمانی و دوو کەسی دیکەش لە گەرمیان بوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٥٥) .

١-کەرەنتین: (٤٢٦ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین (

١٢٦٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٦ شوێنی جیاواز (٢٥٨ سلێمانی)، (١٠١١ دهۆك (.

٢- پشکنین: (٢٦٣٤ پشکنینی نوێ (

) ٨٣٣ هەولێر)، (٤١٨ سلێمانی، ٢٢٨ گەرمیان، ١٠٦ ڕاپەڕین)، (١٠١٩ دهۆك)، (٣٠ هەڵەبجە (

٣- تووشبوو: (٣٠٩ تووشبووی نوێ)

١٧٧ هەولێر

٥٧ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان، ٢٢ ڕاپەڕین

١٥ دهۆك

١٤ هەڵەبجە

٤-چاکبوون: (١١٥ چاکبوون)

٧٢ هەولێر

٢٧ گەرمیان

٦ دهۆك

١٠ هەڵەبجە

٥-مردن: (١٣ مردن)

٦ هەولێر

٥ سلێمانی، ٢ گەرمیان

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ٢٠٦٢٥ هاوڵاتی (١٩٣٥٦ دەرچوو)

پشکنین ١٩٧٣٣٦ (٨٣٩٢٢ هەولێر، ٦٤٦٨٠ سلێمانی، ٤٦٧٩٢ دهۆك، ١٩٤٢ هەلەبجە)

تووشبوون ١٣٢٤٦ (٣٩٠٣ هەولێر، ٨٤٢٢ سلێمانی، ٤٦٣ دهۆك، ٤٥٨ هەلەبجە)

چاکبوون ٨٨٩٦ (٢٧٩٢ هەولێر، ٥٣٧٧ سلێمانی، ٣٤٢ دهۆك، ٣٨٥ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٣٨٣٣ (٩٩٨ هەولێر، ٢٦٤٩ سلێمانی، ١٢١ دهۆك، ٦٥ هەلەبجە)

مردن ٥١٧ (١١٣ هەولێر، ٣٩٦ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٩ تەمووز ٢٠٢٠