داواكارى مافى پەنابەری لە ئەوروپا 87% كەميكردووە

  2020-06-11  | 
ئەوروپا
پەنابەران لە ئەوروپا
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەراورد بە ساڵى ڕابردوو داواكارى مافى پەنابەرى لە ئەوروپا بەڕێژەى 87% كەميكردوە، ئەوەش بەهۆى ڕێوشوێنەكانى ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا .

نوسينگەى ئەوروپى بۆ پشتگيرى پەنابەران لە ڕاپۆرتێكدا بڵاويكردوەتەوە، لەمانگى چوارى ئەمساڵ لە وڵاتانى نەرويج و سويسرا كە بەشێكن لە يەكێتى ئەوروپا، 8730 داواكارى مافى پەنابەرى تۆمار كراوە، ئەوەش كەمترين ژمارەيە لەساڵى 2008 ەوە، لەچاو قۆناغى پێش بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19  بەتايبەتى لە چاو مانگەكانى يەك و دووى ئەمساڵ ڕێژەكە 87% كەميكردوە.   

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبينى ئەوە دەكەين لە مانگەكانى داهاتوو داواكارى مافى پەنابەران بەرز ببێتەوە، ئەوەش لەگەڵ گەڕانەوەى جوڵە و گەشتەكان بەشێوەيەكى قۆناغ بە قۆناغ كە بەهۆى رێوشوێنەكانەوە وەستێنران .  

ئەوروپا كە بە كيشوەرە پيرەكە ناسراوە ناوەندى پەنابەران و داواكارانى مافى پەنابەرى بوو، هەروەها ڤايرۆسى كۆرۆنا زۆر زياتر زيانى لە وڵاتانى ئەو كيشوەرە داوە بەراورد بەو وڵاتانەى كە پەنابەريان لێوە دەچێت، زۆرترين زيانەكانيش وڵاتەكانى فەرەنسا، ئەڵمانيا، بەريتانيا، ئيتاڵيا و ئيسپانياى گرتوەتەوە.  

شارەزايان پێيانوايە، كە بەمنزيكانە ژمارەى داواكارانى مافى پەنابەرى و كۆچبەران ڕوو لە زيادبون بكات بەتايبەتى كە رێكخراوى داعش لە عێراق و سوريا چالاكيەكانيان زيادیكردووە هەروەها پرۆسە سەربازيەكانى هاوپەيمانانيش بەهۆى پەتاى كۆرۆناوە وەستاون.



ڕیکلام