زاخۆ.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

  2020-07-29  | 
لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە زاخۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
فۆتۆ: هاتووچۆی زاخۆ
دهۆک
 مێهڤان مەجید
لەسەر جادەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و لەنزیک گوندی شیناڤا لە قەزای زاخۆ، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بەشیر محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند، کاتژمێر ٩ و ٣٠ خولەکی ئەمشەو، لەسەر جادەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە نێزک گوندی شیناڤا رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا (پیکاب) روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی ئەو رووداوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی زاخۆ راشیگەیاند، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە وردی نەزانراوە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.