مەسعود بارزانی داوای دانیشتن لە لایەنەسیاسیەکان دەکات

  2020-07-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی جەژنەوە رایگەیاندووە، مەسعود بارزانی داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەکات لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و تێپەڕاندنی كێشەكان لەگەڵ یەكتردا دابنیشن.

دەقی پەیامەکە..
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم یٔاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەم و هیوادارم یٔەو جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و بەرەكەت و یٔاشتی لە كوردستان و عێراق لە ناوچەكەمان.

لەكاتێكدا پێشوازی لەو جەژنە پیرۆزە دەكەین كە گەلەكەمان لەگەڵ تەحەددیاتی گەورەی سیاسی و یٔابووری و تەندروستی ڕووبەڕوو بووەتەوە. یٔەو تەحەددیاتە سەرچاوەی زۆرێك لەو كێشە و گرفتانەن كە سەقامگیریی سیاسی و بار و گوزەرانی خەڵكی كوردستان دەكەنە یٔامانج.

لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و یٔەو بارودۆخە سەختە یٔەركی هەموو لایەكمانە كە بە یٔاراستەی تەبایی و برایەتی و كاری هاوبەش و قووڵكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان هەنگاو بنێین. وێڕای یٔەوەی زۆر سوپاسگوزاری خۆڕاگریی خەڵكی كوردستانم كە لە هەموو قۆناغەكان تەحەمولی سەختی و تەحەددیاتەكانیان كردووە، جەژنی پیرۆزی قوربانیش بە دەرفەت دەزانم كە داوا لە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكەم كە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و تێپەڕاندنی كێشەكان لەگەڵ یەكتردا دابنیشن.

یٔەوەیشمان هەردەم بەبیر بێت كە بەتەبایی و یەكڕیزی كێشەكان باشتر چارەسەر دەبن و لەسایەی پێكەوەیی و یەكڕیزیدا دەستكەوتی گەورە بۆ گەلەكەمان هاتوونەتە دی. بە دڵنیاییەوە خەڵكی كوردستانیش هەر یٔەوە لە لایەنە سیاسییەكان چاوەڕێ دەكەن. بۆیە داوا دەكەم هەموو لایەنە سیاسییەكان لەیٔاست چاوەڕوانییەكانی خەڵكی كوردستاندا بن و لە هەمانكاتیشدا ڕەچاوی فەرهەنگی باڵا و دەوڵەمەندی كوردەواری بكەن و خۆیان لە گوتاری زبر و گرژ و ناشیاو لە بەرانبەر یەكتر بپارێزن.

لەم بۆنە پیرۆزەدا جێگەی خۆیەتی سوپاسی ماندووبوونی كارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگە و یٔاساییش و پۆلیس و ڕاگەیاندنەكان بكەم كە لەو كاتەی پەتای كۆرۆنا ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە بۆ یارمەتیدانی خەڵك و جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و هۆشیاریی تەندروستی یٔەرك و شەونخوونیی زۆریان كێشاوە.
جەژنی هەموو لایەك پیرۆز بێت و هیوای بەختەوەری خۆشیتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی
30ـی 7ـی 2020