هەولێر؛ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین دروستبووه‌

  2020-07-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری شارى هەولێر كێشه‌ی كه‌می ئۆكسجین دروستبووه‌ و بەوهۆیەوە ژیانى ژمارەیەکى زۆر لە توشبووان کەوتووەتە مه‌ترسییه‌وه و نزیکەى 20 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى رزگارى شارى هەولێر بە (تۆرى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە شەوى رابردووەوە نزیکەی ١٢ کاتژمێر دەبێت، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری ئۆکسجینی دەستکرد نەماوە و دۆخی تووشبووانیش لە ڕەوشێکی خراپدان.
وتیشى، لە شەوەوە تائیستا نزیکەی ٢٠ تووشبوو بەھۆی نەمانی ئۆکسجینی دەستکرد، گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، دۆخی تووشبووان خراپە و ھیچ ئۆکسجینێک لە نەخۆشخانەی ڕزگاری نەماوە ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر ڕەوشی تەندروستی تووشبووان دروستکردووە.

نەخۆشخانەی ڕزگاری تایبەتە بەو نەخۆشانەی کە دۆخییان خراپە و پێویستییان بە ئۆکسجین ھەیە، بەڵام، لە دوێنێ شەوەوە ھیچ ئۆکسجینێک نەماوە.



ڕیکلام