كەشناسی عێراق وادەی كۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرمای ئاشكراكرد

  2020-07-30  | 
گەرما تەنگی بە هاوڵاتیانی عێراق هەڵچنیووە
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی گشتی كەشناسی و چاودێری بومەلەرزەی عێراق ئاشكرایكرد، كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كۆتایی بەو كەشە گەرمەی ئێستا دێت .

عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لەسەرانسەری وڵاتدا پلەكانی گەرما دەست بە دابەزین دەكات، سبەینێ هەینی پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە .

ئاماژەی بەوەشكرد، شەپۆلی گەرماكە كۆتایی هات و بەم نزیكانە كەشوهەوای عێراق دەگەڕێتەوە بۆ پلەی گەرمای ئاسایی .

ئەو ڕاگەیاندنەی دەستەی كەشناسی عێراق لەکاتێكدایە، ماوەی هەفتەیەكە پلەكانی گەرما لە سەرانسەری عێراق ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، بەشێوەك لە زۆربەی شارەكانی عێراق پلەی گەرما چووەتە سەرو 50 پلەی سیلیزییەوە .



ڕیکلام