تەندروستی عێراق: كۆی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 121 هەزار كەس

  2020-07-30  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 963 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون زیاتر لە دوو هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی  و ژینگەی عێراق ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە 24 كاتژمێری رابردوودا، 2085 چاكبوونەتەوە و 2963 تووشبووی نوێش تۆمار كراون، 68 كەسی دیكەش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە. 

وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 18 هەزار و 18 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە بەوەش كۆی پشكنینەكانی كۆرۆنا تا ئێستا لە هەموو عێراقدا گەیشتووەتە 983 هەزار و 335 پشكنین. 

تا ئێستا لە عێراقدا 121 هەزار و 263 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و85 هەزار و 546 كەس كە دەكاتە رێژەی 70.5%ی تووشبووان چاكبوونەتەوە چوار هەزار و 671 كەسیش گیانیان لەدەستداوە و  446 نەخۆش لەژێر چاودێری چڕدان. 


ڕیکلام