عێراق پاڵاوگەیەک بەتێچووی چوار ملیار دۆلار لە بەسڕە دروستدەکات

  2020-07-30  | 
بەسڕە
پاڵاوگەیەکی نەوت لە پارێزگای بەسڕە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عێراق پاڵاوگەیەکی نەوت بەتێچووی چوار ملیار دۆلار لە بەسڕە دروستدەکات کە رۆژانە ٥٥ هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاریانداوە پاڵاوگەیەک بە تێچووی چوار ملیار دۆلار لە پارێزگای بەسڕە دروستبکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵاوگەکە لەلایەن کۆمپانیای جی جی سی ژاپۆنی بنیاتدەنرێت و توانای دەبێت لە هەر رۆژێکدا ٥٥ هەزار بەرمیل نەوت بپاڵێوێت.

زۆربەی چاڵە نەوتە گەورەکانی عێراق لە پارێزگای بەسڕەن لە باشوری ئەو وڵاتە و مانگی رابردووش نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لەو ناوچەیە هەناردە کراوە.



ڕیکلام