تەندروستی دهۆك: پێنج نەخۆشی دیكە كۆرۆنا چاكبوونەوە

  2020-07-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی دهۆك ڕایگەیاند، پێنج نەخۆشی دیكەی تووشبوو بە كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەوە .

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك بڵاویكردەوە، ئەو پێنج كەسە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و دواتر ئەنجامدانی پشكنینی پێویست بۆیان، دەركەوتووە، كە نەخۆشییەكەیان نەماوە، بەوهۆیەشەوە ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە .

تا ئێستا 347 كەس چاكبوونەتەوە و تەنها 116 كەس لە نەخۆشخانە ماون لەژێر چارەسەردان.



ڕیکلام