عێراق پارچەیەك زەوی و 10 ملیۆن دیناری بۆ كەسوكاری شەهیدانی خۆپیشاندانەكان تەرخانكرد

  2020-07-30  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حكومەتی عێراق بە فەرمی ژمارەی شەهیدانی خۆپیشاندانەكانی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، ئەوا وەك شەهید مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و بۆ خێزانی هەریەكەیان پارچەیەك زەوی بڕێك پارەیان بۆ تەرخاندەكرێت

هیشام داود راوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ژمارەی شەهیدانی مانگی تشرینی مانگی رابردوو گەیشتووەتە 560 شەهید لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، كە زۆربەیان لەشاری بەغدا بووە .

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆربەیان لە شنی لاوان بوون و هەندێك لاشەیان سوتاوە یان كراون بەژێرەوە و نەناسراونەتەوە .

لە بەشێكی تری وتەكاندا راویژكارەكەی كازمی ئاشكرایكرد، سەرۆكی حكومەت فەرمانیكردووە بە دامەزراوەی شەهیدان مامەڵەی شەهیدیان بكات و بڕی 10 ملیۆن و دینار و پارچەیەك زەوی نیشتەجێبوونیش دەبەخشرێت بە كەسوكاری ئەو شەهیدانەی خۆپیشاندانەكان .

ڕوونیشیكردەوە، دوای تەواوكردنی مامەڵەی شەهیدانەكانیان، مانگە بەگوێرەی ڕێنمایی یاسای دامەزراوەی شەهیدان مامەڵەی موچەی مانگانەیان بۆ دەكرێت .

لە كۆتایی وتەكانیدا هیشام داود ئاماژەی بەوەكرد، خۆپیشاندانەكانی تشرین كاریگەریی كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی جێهێشتووە .



ڕیکلام