مەكتەبی سیاسی پارتی: لێكنزیكبوونەوەی پارتی و یەكێتی بەرزدەنرخێنین

  2020-07-30  | 
لۆگۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەكەتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لێكنزیكبوونەوەی ئەم دواییەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەرزدەنرخێنن .

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە، " لێکنزیکبوونەوەی ئەم دواییەی لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرزدەنرخێنین و ئومێدەوارین، لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتیمان و خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان، ئەم جەژنە بکەینە جەژنی چارەسەرکردنی سەرجەم گرفت و ئاریشە کەڵەکەبووەکان و ئیتر کۆتایی بەم دڕدۆنگی و گرژییە سیاسییە و ھێرشە میدیاییەیش بێت و یەکدەست و یەکڕیز ڕوو لە ئاییندەیەکی گەش بکەین ."

ئاماژە بەوەشکراوە، "پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەسەرجەم موسڵمانان و بنەماڵەی شەهیدان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەین و جارێکیتریش پەیامی لێبووردەیی، ئاشتەوایی، پێکەوەژیان و یەکڕیزیی، کە کۆمەڵێک پرەنسیپی نەگۆڕی پارتیە، دووپات دەکەینەوە" .



ڕیکلام