١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندرا.
جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، 11 لە حاڵەتەکان لە هەرێمی جزیرە و ٣ حاڵەت لە ڕەقە و ٣ حاڵەتیش لە دەیرەزوو تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم تووشبووەکان جیاکراونەوە و خراونەتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتریش دەستەکە 8 حاڵەتی دیکەی ڕاگەیاندبوو، بەمەش ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ئێستا گەیشتە ٢٥ حاڵەت.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی سوریا هەر ئەمڕۆ 21 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا ڕاگەیاند بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووان بۆ 738 تووشبوو بەرزبۆوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی لە سوریا گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا ٤١ کەسە.
ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا لەماوەی ڕابردوو لەو شوێنانە بوو کە کەمترین حاڵەتەکانی کۆرۆنایان تێدا تۆمارکرا بوو بەڵام لەم کۆتاییانەدا چەندین حاڵەت تۆمارکرا، ئەوەش ترسی لای ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سوریا دروستکردووە کە پەتاکە بە فراوانی بڵاوببێتەوە.