هەشت كەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركران

  2020-07-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی هەشت كەسی بە تۆمەتی تیرۆر راگەیاند كە پێشتر لە دادگاكان وەك ئەندامی رێكخراوی داعش داواكرابوون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایدەكات "یەكەكانی دەزگا هەواڵگیرییەكان هەشت تیرۆرستیان لەناوچە جیاجیاكانی پارێزگای كەركوك دەستگیركرد كەبەپێی بنەماكانی ماددەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون بەهۆی ئەندامێتییان لەڕیكخراوی تیرۆرستی داعش". 

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە ئەو كەسانە "لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دانیان بەوە دانا كەئەندامن لەو ڕێكخراوە تیرۆرستیە وبەشداریان لەچەندین كردەوەی تیرۆرستی كردەوە دژی هێزە ئەمنییەكان و ئاسایش و ڕەوشی ئەو ناوچانەیان تێكداوە لەكاتی بوونی داعش لەو ناوچانەدا".


ڕیکلام