بە وێنە... وەزیری پەروەردە و ژمارەیەك بەرپرس لەماڵی كارگوزارێك جەژنیان كرد

  2020-07-31  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی پەروەردە لە ماڵی كارگوزاری قوتابخانەیەكی شاری سلێمانی جەژنی قوربانیان كرد.


ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی نانی بەیانی یەكەم رۆژی جەژنمان لە ماڵی مام سابیر، پیاوێكی دڵسۆز، كارگوزار لە ئامادەیی سەڵاحەدینی كوڕان خوارد

وەزیری پەروەردە ئەوەشی راگەیاند  "لە نان خواردنەكەی ماڵی مام سابیر، هەریەكە  لە دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، عومەر ئەحمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، مامۆستا عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و مامۆستا محەمەد بەڕێوەبەری ئامادەیی سەڵاحەدینی كوران ئامادەبوون".