تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

  2020-07-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٣٤٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەت ی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨٨٨ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە هەولێر ٥٣ کەس لەهەولێر چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ٢٠ کەس و لە دهۆک ٥ کەس و لەکەرکوک ١١٨ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ١٧ هەزار و ٦٣٤ کەس پشکنینی بۆکراوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە پشکنینیان بۆ کراوە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٦٩ کەس.

لەوەتەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ١٢٤ هەزار و ٦٠٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٨٧ هەزار و ٤٣٤ کەس چاکبوونەتەوە و ٤ هەزار و ٧٤١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.




ڕیکلام