لیژنەی نەزاهە: گەندەڵی لە عێراقدا هێندە گەورەیە لە توانای ئێمەدا نییە

  2020-07-31  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، دۆسیەکانی گەندەڵی ئەوەندە گەورەن، لە توانی ئەواندا نییە و بەم نزیکانەش لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران دانیشتنیان دەبێت لەوبارەیەوە.

جەواد ساعیدی ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی راگەیاندووە، دیدارەکەیان لەگەڵ کازمی بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆگرامی حکومەتە، کە پێشکەشی پەرلەمانی کردووە، هەروەها گفتوگۆکردن دەربارەی دۆسییەکانی گەندەڵی تایبەت  بە هەندێک لەوەزارەتەکان.

ساعیدی وتی "دۆسیەکانی گەندەڵی زۆر زۆرن، بەشێوەیەک زۆر زەبەلاحترن لە توانای دەستەی نەزاهە، بۆیە بەو ژمارە کەمەی ئەندامی دەستەکەیانەوە ناتوانن هەموو دۆسییانە بکانەوە کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ گەندەڵییان تیا کراوە".

ساعیدی داواشیکرد لیژنەی نەزاهە بکرێتە فەرمانگەیەکی تەواو، کە پێکهاتبێت لە کەسانی یاسایی و ئیداری و ژمێریار و هەموو ئەو پێداویستییانە کە دەبنە مایەی ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی، بە تایبەت دوای هەڵوەشاندنەوەی نوسینگەی پشکنەرە گشتییەکان.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەزاهە ئاشکراشیکرد، زۆربەی


ڕیکلام