لە یەک ڕۆژدا ٢٥٠٠ حاڵەتی تووشبوون و ٢٠٠ مردن بەکۆرنا لە ئێران تۆمارکران

  2020-08-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی ئێران تۆمارکردنی زیاتر لە ٢٥٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٢٠٠ حاڵەتی مردنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند

سیما سادات لاری وتەبێژی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار ٥٤٣ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە سەرانسەری ئێران تۆمارکراون کە بەراورد بە پێشتر کەمیکردووە کە لە ٢٤ کاتژمێری پێشتردا دوو هەزار و ٦٧٤ حاڵەت تۆمارکرابوون.

سەبارەی بەڕێژەی مردن سیما لاری ئاماژەی بەوەکرد، لەو ماوەیەدا ٢١٦ حاڵەتی مردن بە کرۆنا تۆمارکراون بەراورد بە ١٩٧ مردن لە دوێنێ.

بەپێی ئامارەکانی حکومەت ئێران تا ئێستا ٣٦ هەزار و ٧٥٢ کەس لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٦ هەزار و ٩٨٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران جەختدەکاتەوە  ٤هەزار حاڵەتیان دۆخیان خراپە و لە ژێری چاودێری چڕدان.

ئەوە لەکاتێکدایە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەماوەی ڕابردوودا ئاشکرایکرد، ٢٥ ملیۆن کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چاوەڕێش دەکرێت ٢٥ ملیۆن کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە ببن.