کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو وادەیەیی کازمی دیاریکردووە

  2020-08-01  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند ئامادەن بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان كە خواستی گەلی عێراقە هەڵبژاردن لەو وادەیەیی كازمی دیاریكردووە بەڕێوەبەرن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەرەچاوكردنی وتارەكەی شەوی رابردووی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و پشتیوانی نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، ئامادەن لەو وادەیەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دیاریكردوە هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەبەرن.

كۆمسیۆن تەنها پێشمەرجی دەرچواندنی یاسای هەڵبژاردنەكان و بازنەی هەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانەوە لە ماوەیەكی كورتدا داناوە و دەشڵێت، هەمواركردنەوەی یاسای فیدڕاڵی كە لە ئێستادا كێشەی نیسابی هەیە بۆ پەسەندكردنی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەروەها داوا دەكەن بودجەی پێویست بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان هەڵبژاردن لە ماوەیەكی كەمدا بۆ كۆمسیۆن خەرج بكرێت.

ئەوەشی روونكردووەتەوە بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئێستادا داوای كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن.

ئەو كۆمسیۆنە داوایان لە نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوەكان كردووە هاوكاریان بكەن لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە بەگوێرەی دەستور ئەوان لایەنی جێبەجێكاری پڕۆسەكەن.


ڕیکلام