داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوو نزیكەی ملیارێك دۆلار زیادیكردووە

  2020-08-01  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند داهاتی نەوتی وڵاتەكە لە مانگی رابردوودا نزیكەی سێ ملیار و نیو دۆلار بووە، بەراورد بە مانگی پێشووتر نزیكەی ملیارێك دۆلار زیادی كردووە.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی تەممووزی 85 ملیۆن و 663 هەزار و 290 بەرمیل نەوت فرۆشراوە و ڕۆژانە 2 ملیۆن و 763 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە. 

ناوبراو لە راگەیەندراوێكدا روونیكردەوە داهاتی فرۆشی نەوتی خاو لە مانگی ڕابردوودا 3 ملیار و 487  ملیۆن و 139 هەزار دۆلار بووە، ئەوەش بەراورد بە داهاتی مانگی پێشوو زیادی كردووە كە لە مانگی حوزەیراندا داهاتی نەوت لە دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلارە بوو. 

 جیهاد ئەوەشی روونكردووەتەوە لەو مانگەدا تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو 40 دۆلار و 70سەنت بووە، بەوەش داهاتی نەوت نزیكەی یەك ملیار دۆلار زیادی كردووە. 


ڕیکلام