بڕی پارەی پشكنینی كۆرۆنا بۆ گەشتیاران 40% كەمكرایەوە

  2020-08-01  | 
 مێهڤان مەجید
بڕی پارەی پشكنینی كۆرۆنا لە فرۆكەخانە و خاڵە سنوریەكان 40%ی كەمكرایەوە و بڕیارەكە جووەتە جێبەجێكردنەوە.

پێشتر بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی هەرێمی كوردستانیان دەكرد لە خاڵە سنوریەكانەوە و ئەمڕۆش لە فرۆكە خانەوە بڕی 100 هەزار دیناریان لێوەردەگیرا بۆ پشكنین كۆرۆنا، ئەوەش ناڕەزایی لەلای گەشتیاران دروستكردبوو. 

سەرچاوەیەك لە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی لە گەشتیاران وەردەگیرا كراوەتە 60 هەزار دینار بۆ هەر پشكنینێكی كۆرۆنا بڕیارەكەش دەروازە سنوریەكان و فرۆكەخانەكان دەگرێتەوە. 

بە گوێرەی وتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو بڕیارە لەلایەن وەزیری تەندروستیەوە ئاراستەی سەرجەم انوەندە تەندروستیەكانی دەروازە سنوریەكان و فرۆكەخانەكان كراوە. 

لەمڕۆوە گەشتی فرۆكەخانەكانی سلێمانی و هەولێر دەستیان پێكردووەتەوە و ئەمڕۆ لە ئەگەشتەكاندا ئەو كەسانەی پشكنینی كۆرۆناین بۆ ئەنجامدراوە بڕی 100 هەزار دیناریان لێ,ەرگیرابوو.   


ڕیکلام